Smiley face
Smiley face
Smiley face

چەتەکانی تورک ١٦ کەسی دیکەیان لە عەفرین ڕفاند

2018-05-17 20:17:22



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

چەتەکانی سەر بە سوپای تورک، ١٦ کەسی دیکەیان لە عەفرین بۆ شوێنێکی نادیار ڕفاندووە، کە یەکێکیان ژن-ە، هەروەها ڕێگریش لە دانیشتووانی گوندی کۆتانا دەکەن، کە بگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان.

 

بەگوێرەی ئاژانسی هاوارنیوز-ی ڕۆژئاوای کوردستان، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە گوندی قۆرتا-ی سەر بە شارۆچکەی بلبلێ، ١٦ کەسیان ڕفاندووە، کە یەکێکیان ژن-ە.

 

سەرچاوە هەرێمییەکان بۆ ئەوەشیان بۆ ئاژانسەکە ئاشکراکردووە، کە چەتەکان ڕێگانادەن خواردن و خواردنەوە بگەیەندرێتە گوندی قۆرتا، لەگەڵ ئەوەشدا گوندنشیانی گوندەکە ئەشکەنجە دەدەن.

 

لەلایەکی دیکەشەوە، ئەوە ڕاگەیەندراوە، کە سوپای تورک و چەتەکانی ڕێگریی دەکەن لە دانیشتووانی گوندی کۆتانا، کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin