Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

2018-05-17 19:59:47



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داواکاریی ٨١ پەرلەمانتاری بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ناڕەزایەتییەکانی لایەنەکان سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردن پەسەند کرد و بڕیاریدا شەممەی داهاتوو پەرلەمان کۆببێتەوە.

 

ئەمڕۆ، سەلیم جبوری، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە نامەیەکدا ڕایگەیاندووە: لەسەر داوای ٨١ پەرلەمانتار، پەرلەمان پشت بەستن بە مادەی ٥٨ دەستوور و مادەی ٢٨ی سیستمی ناوخۆیی پەرلەمان، پەرلەمان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕۆژی شەممەی داهاتوو کە دەکاتە ١٩ی ئەم مانگەی بۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکردووە.

 

هەر بەپێی نووسراوەکەی جبوری، لە کۆبوونەوەکەدا کە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراقیش ئامادە دەبێت، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەو کێشانەی کە بە دوای خۆیدا هێناویەتی، بە تایبەت لە شاری کەرکوک.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ ٨١ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنە جیاوازەکان، یاداشتێکیان ئاڕستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەن کرد، بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی بەپەلە سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و ناڕەزایەتییەکانی لایەنەکان لەوبارەیەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin