Smiley face
Smiley face
Smiley face

داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکرێت

2018-05-17 16:59:42



ڕۆژنیوز - هەولێر

 

شەش لایەنە ناڕازییەکەی هەرێم و یەکێتی و پارتی، لەگەڵ نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و داوایان کرد، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دووبارە بکرێتەوە.

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری هەولێر، هەریەکە لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکێتی، یەکگرتوو، پارتی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی، شیوعی و بزووتنەوەی ئیسلامیی، لەبارەی پرسی هەڵبژاردنەوە، لەگەڵ نوێنەرایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر کۆبوونەوە.

 

دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، هیمداد شێخ حەمەد، نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەكە، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیان: داوامان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەرێمی کوردستان دووبارە بکرێتەوە.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو: نەتەوە یەكگرتووەكان پێیان ڕاگەیاندین، کە داوایان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كردووە، لە سەرتاسەری عێراق لە هەر شوێنێک شك و گومانی لایەنەكان لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەیە، دەنگەكان بەدەستی بژمێردرێنەوە.

 

لەبارەی هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕانیشەوە، هیمداد شێخ حەمەد ڕایگەیاند، کە ئەوان وەک گۆڕان، بە ژماردنەوەی دەنگەكان بەدەست ڕازی نابن و داوای دووبارەكردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی ئەمڕۆش، یان کۆبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا داوای لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرد، کە بەزووی دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن لە ساڵاکانی لایەنەکان سەبارەت بە هەڵبژاردن.

 

نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یۆنامی)، داواشی کرد، کە بەگوێرەی پێویست دەستبکرێت بە هەژماردنەوەی هەندەکییانە (جوزئی) دەنگەکان لەو بنکانەی کە دیاریکراون، بەتایبەت لە کەرکوک.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin