Smiley face
Smiley face
Smiley face

دانیمارک هێزەکانی لە عێراق کشاندەوە

2018-05-17 15:52:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

دانیمارک، کە ئەندامێکی هاوپەیمانانی نێودەوڵيتی لەدژی داعشە، هێزەکانیی لە خاکی عێراق کشاندەوە.

 

وەزیری دەرەوەی دانیمارک ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کە قۆناغی کشاندنەوەی هێزەکانیان لە خاکی عێراق دەستپێکردووە.

 

ئاندرێس ساموێلسۆن، وەزیری دەرەوەی دانیمارک ڕایگەیاند، کە چەتەکانی داعش چیدی ناتوانن ناوچەیەکی فراوانی عێراق داگیربکەن، بۆیە دەستدەکەین بە کشاندنەوەی هێزەکانمان لە خاکی عێراق.

 

هەروەها کلاوس فرێدریکسن، وەزیری بەرگریی دانیمارکیش ڕایگەیاند، کە هێزە عێراقییەکان سەربەخۆن و چەتەکانی داعشیش لەو ناوچانەی داگیریان کردبوون دەرکراون.

 

دانیمارک لە ساڵی ٢٠١٦ وە ١٦٠ سەرباز و فەرماندەی سەربازیی خاکی عێراقدا هەیە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin