Smiley face
Smiley face
Smiley face

دەمیرتاش سامانەکەی خۆی ئاشکراکرد

2018-05-17 15:11:44



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

سەلاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلان بۆ سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا سامانەکەی خۆی ئاشکراکرد.

 

ئەمڕۆ، سەلاحەدین دەمیرتاش تویتێکدا لە تویتەری فەرمیی خۆی لەسەر بانگەوازیی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی شەفافییەت سامەنەکەی ئاشکراکرد.

 

سەلاحەدین دەمیرتاش، کە کاندیدی پارتی دیموکراتی گەلانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا، ڕایگەیاندووە: کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی شەفافییەت داوایکردووە، کە کاندیدەکانی هەڵبژاردن سامانەکانیان ئاشکرابکەن، ئەو بانگەوازییە بە منیش گەیشتووە و بەم شێوەیە سامەنەکەم ئاشکرادەکەم.

 

خانوویەک بە بەهای ٣٠٠ هەزار لیرەی تورکی (واتە ٦٨ هەزار و ١٨١ دۆلار).

 

ئۆتۆمبێلێکی مۆدێلی ساڵی ٢٠١٣ بەبەهای ٥٥ هەزار لیرەی تورکی ( ١٢ هەزار و ٥٠٠ دۆلار).

 

سەدان کتێب

 

هەزاران نامە

 

بەڵگەنامەی خوێندنم (دیپلۆم لە یاسا).

 

 

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : ro[email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin