Smiley face
Smiley face
Smiley face

هاوکاریی هاوڵاتییە زیانبەرکەوتووەکانی لافاوی کۆبانێ دەکرێت

2018-05-17 13:34:42



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

ژمارەیەک ڕێکخراوی مرۆیی بەهاوکاریی تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی (تەڤ-دەم) هاوکارییان بەسەر هاوڵاتییە زیانبەرکەوتووەکانی لافاوی کۆبانێ-دا دابەشکرد.

 

ئەمڕۆ لە گەڕەکی بۆتان-ی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە هاوکاریی سەر ٣٠٠ خانەوادەی زیانبەرکەوتووی لافاوەکەی ئەم دوواییانەدا دابەشکرا.

 

چەند ڕێکخراوێکی مرۆیی بەهاوکاریی تەڤ-دەم خواردن و پێداویستیی ژیانیان گەیاندە هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکە.

 

ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانە دەڵێن، کە بەردەوام دەبن لە گەیاندنی هاوکاری بۆ ئەو هاوڵاتیانە.

 

جێگای ئاماژەیە، کە ڕۆژی ١٣ی مانگ لافاوێکی توند لە شاری کۆبانێ هەستا و زیانی زۆری بە ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان گەیاند.

 

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin