Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆبوونەوی شەش لایەنەکە بەردەوامە

2018-05-17 13:11:48



ڕۆژنیوز - سلێمانی

 

کۆبوونەوە و جوڵە سیاسییەکانی شەش لایەنەکە بەردەوامە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و داواکردنی دووبارەکردنەوەی ھەڵبژادن.

 

کاتژمێر ١١:٠٠ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، نوێنەری شەش لایەنەکە، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان لە سلێمانی کۆبوونەوە.

 

بەپێی زانیاریەکان کۆبوونەوەکە بۆ گەیشتنیانە بە شێوازێکی کارکردنی ھاوبەشی سیاسی و یاسای و ڕاگەیاندنی و جەماوەری بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردن.

 

شەش لایەنەکە بریتین لە، بزوتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی ئیسلامی، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەریی، بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعی.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin