Smiley face
Smiley face
Smiley face

که‌رکوک، منداڵێک دواى ڕفاندنى کوژرا

2018-05-17 13:09:15



ڕۆژنیوز - که‌رکوک


ته‌رمی منداڵێکى ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ له‌ که‌رکوک دۆزرایه‌وه‌، پۆلیسیش ده‌ڵێت: پێش کوشتنى ده‌ستدرێژییکراوه‌ته‌ سه‌ر منداڵه‌که‌.


دوێنێ ئێواره‌ ته‌رمى منداڵێک له‌ گه‌ڕه‌کى واستى شارى که‌رکوک دۆزرایه‌وه‌.


عه‌قید ئه‌فراسیاو کامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی که‌رکوک به‌ ڕۆژنیوزى وت: ئێواره‌ی دوێنێ ئاگادار کراینه‌وه‌ له‌ بوونی ته‌رمی ئەو منداڵە، ئێمه‌ش به‌ هاوبه‌شیی تیمه‌کانی پۆلیسی به‌ره‌نگاریی تاوانه‌کان چووینه‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ و  دواى هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى پزیشکی دادوه‌ریی کرا.

 


وتیشى: پاش لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌رکه‌وت ئه‌و ته‌رمه‌ هی منداڵێکه‌ به‌ ناوی عه‌زام هه‌مام نه‌جیب، له‌ دایکبووی ساڵی ٢٠١٢ یه‌ و باوکی دانیشتوی که‌رکوکه‌ و له‌ پاڵاوگه‌ی بێجی کارده‌کات، ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌ت که‌ ئه‌و منداڵه‌ بۆ پاره‌ ڕفێندراوه‌، به‌ڵام ده‌ستدرێژی سێکسیی کراوه‌ته‌ سه‌ر و پاشان خنکێندراوه‌.


ئه‌فراسیاو کامیل ئه‌وه‌شى وت: باوکی منداڵه‌که‌ سکاڵای له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار به‌ ناوه‌کانی - م ح ع - و - ف س س – تۆمار کردوه‌ و دادگاش بڕیاری ده‌ستگیرکردنی به‌ پێی مادده‌ی ٤٠٦ی عێراقی بۆ ده‌رکردون.


به‌پێى ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لاى خۆى کۆیکردوه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشورى کوردستان ١٣٨ که‌س کوژراون یان خۆیان کوشتووه‌.


ک.ک/هـ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin