Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێگا لە هاتووچۆی تانکەرەکانی سوتەمەنیی دەگیردرێت

2018-05-17 12:19:13



ڕۆژنیوز- سەیدسادق

 

له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى پارە لێیان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە، شۆفێرانی تانکه‌ره‌کانى گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نى بۆ باشماخ گردبوونه‌تەوە و ریگای هاتووچۆی تانکەرە ئێرانییەکانیان گرتووە.

 

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، به‌شێک له‌ شۆفێرانى تانکه‌رەکانی گواستنه‌وه‌ى سوته‌مه‌نى له‌ هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ بۆ ئێران، له‌سه‌ر ڕێگاى سه‌ره‌کى شارۆچکه‌ى پێنجوێن – سه‌یدسادق گردبوونه‌تەوە و هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ڕێگای هاتووچۆی تانکەرە ئێرانییەکانیان گرتووە.

 

ئەو شۆفێرانە، هۆکارى  ئه‌نجامدانى گردبوونەوەکەیان گەڕاندەوە بۆ جیاوازییکردن لەنێوان شۆفێرەکانی هەرێم و شۆفێرە ئێرانییەکان و وتیان: ماوه‌یه‌که‌ به‌هۆکارێکى نادیار بۆ هه‌ر گواستنه‌وه‌ى هەر تۆنێک نه‌وتى ڕه‌ش، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى کۆمپانیاى قه‌یوانه‌وه‌ بڕى 47 دۆلارمان لێوه‌رده‌گیرێت، له‌کاتێکدا بۆ تانکه‌ره‌ ئێرانییه‌کان بڕى 30 دۆلار وه‌رده‌گیرێت.

 

محەمەد دارا، یەکێک لە ئامادەبوانی گردبوونەوەکە، بە ڕۆژنیوزی وت: ئه‌وه‌ى زیاتر نیگه‌رانى کردووین ئه‌وه‌یه،‌ که‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى لێمان وه‌رده‌گیرێت نازانین بۆ چییه‌ و بۆ کێیه‌ و له‌ چیدا خه‌رج ده‌کرێت، له‌ کاتێکدا شۆفیرانى ئێرانى له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ سه‌لامه‌تى ژیانیان و ئۆتۆمبێله‌کانیان بۆ دابینکراوه‌.

 

 

وتیشی: له‌لایه‌ن به‌رپرسانى کۆمپانیاکه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌رکردنمان لێده‌کرێت ئه‌گه‌ر داواى مافه‌کانى خۆمان بکه‌ین، بەڵام ئێمە له‌ ناڕەزایی بەردەوام دەبین تا ئه‌وکاته‌ى جیاوازیى ناهێڵدرێت له‌نێوان ئێمه‌ و شۆفێرانى ئێرانیدا.

 

جێگای ئاماژەیە، ئەو تانکەرانە نەوتی ڕەش لە باشوری کوردستانەوە دەگوازنەوە بۆ وڵاتی ئێران و لەوێشەوە بەنزین هاوردەی باشور دەکەن.

 

 

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin