Smiley face
Smiley face
Smiley face

مامۆستایەکی ئاینی: خوێندکاران دەتوانن بەڕۆژوو نەبن

2018-05-17 12:08:21



ڕۆژنیوز - دانا عومەر


مامۆستایەکی ئاینی ڕایدەگەیەنێت خوێندکاران و نەخۆش و گەشتیار دەتوانن بەڕۆژوونەبێت.


ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و لەم مانگەدا موسوڵمانان لە سەرتاسەری جیهان ڕۆژوو دەگرن و ڕێز لە مانگی ڕەمەزان دەگرن.


مەلا عەبدولکەریم شارباژێڕی، ئەندامی یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان، بە ڕۆژنیوزی وت: ئاینی ئیسلام پێکهاتووە لە سێ بنەما کە ئەوانیش شەهادەتهێنان، کردنی نوێژی فەرز و ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان، هیوای سەلامەتی بۆ هاوڵاتیان دەخوازین و هیوادارین بە سەربەرزی ئەو مانگە بەسەر ببەن.


ئەو مامۆستا ئاینییە ئاشکرای کرد، کە چەند هۆکارێک، دەبێتە هۆی ئەوەی کە کەسێک ڕۆژوو نەگرێت، وەک:


١- کەسی نەخۆش (نەخۆشیەک کە ببێتە هۆی خراپبوونی تەندروستی کەسێک و نزیکبوونەوەی لە مردن)، وە پزیشکیش دەتوانێت نەخۆشەکە ئاگادار بکاتەوە کە بەڕۆژوو ببێت یاخود نا.


٢- گەشتکردن بۆ شوێنی دوور، کە زیاتر بێت لە ٨٠کم.


٣- خوێندکاران کە تاقیکردنەوەیان هەیە.


٤- کرێکار، ئەگەر بکرێت لەو مانگەدا کار نەکات تاوەکو بەڕۆژوو بێت، بەڵام ئەگەر کارەکەی سەرچاوەی ژیانی بوو، دەتوانێت بەڕۆژوو بێت تا ئەوکاتەی کە هەست بە هیلاکەتی دەبێت و توانای گرتنی ڕۆژووی نامێنێت.


وتیشی: نەخۆشی کاتی دەتوانێت بە ڕۆژوو نەبێت، بەڵام دواتر ڕۆژووەکەی بگرێتەوە، وە نەخۆشی درێژخایەن دەتوانێت بەڕۆژوو نەبێتەوە، بەڵام کەفارەت بدات (بڕێک پارە کە ئیسلام دیاری دەکات).


٥- خوێندکاران و ئەو کەسانەی کە گەشت دەکەن و بەڕۆژوو نابن، دەبێت ڕۆژووەکانیان بگرنەوە، پارە (فیدیە) جێگەی ئەو ڕۆژووەی بۆ ناگرێتەوە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin