Smiley face
Smiley face
Smiley face

یوکسەکداغ: داوای چوونە دەرەوە بۆ خۆم ناکەم و داوام بۆ دەمیرتاشە

2018-05-17 11:35:00



ڕۆژنیوز  - ناوەندی هەواڵەکان

 

فیگەن یوکسەکداغ، هاسەرۆکی پێشووی زیندانکراوی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە دەڵێت، کە داوای مۆڵەتی چوونەدەرە بۆخۆم ناکەم، بەڵکو ئەو داوایەم بۆ دەمیرتاشە و ئێمە بەڕۆحمان هەڵگری دەنگی خەڵکین.

 

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دانیشتنی دادگایی فیگەن یوکسەکداغ لە زیندانی سینجان لەلایەن دادگای سزای قورسەی ئەنقەرەوە دەستیپێکرد و تا ئێستا بەردەوامیی هەیە.

 

یوکسەکداغ وتی: حکومەتی ئێمەی دەستگیرکرد، بەڵام ئایا توانیان هەدەپەش بێدەنگ بکەن، دەنگی هەدەپە بە دەستگیرکردنمان کپ نابێت، پاش ساڵ و نیوێک لە دەستگیربوونی دەمیرتاش، ئێستاش لە ئاستی سەرەوەدا لە سیاسەتی وڵاتدا جێدەگرێت.

 

وتیشی: داوای مۆڵەتی چوونەدەرەوە بۆ خۆم ناکەم، بەڵکو ئەو داوایەم بۆ دەمیرتاشە، چونکە ئیرادەی دەیان ملیۆن کەسە و دەبێت لە دۆخێکی ئازاددا بۆ هەمووان پروپاگەندە بکات.

 

یوکسەکداغ ئاماژەی بەوەشدا: ئێمە ئیرادەی ئەو خەڵکەین، ئێمە بەڕۆحمان هەڵگری دەنگی خەڵکین، ئێمە تێکناشکێین و لەسەر پێیانین، وەک هێزێکی دەسەڵاتدار نین بەڵکو دەنگی خەڵکین و بیرکردنەوەی ئەوان دەگوازینەوە.

 

باسی ئەوەشی کرد: دەسەڵات حەزناکات هیچ شتێکی باش لەم وڵاتەدا ڕووبدات، هیچ حەز بە فرەڕەنگی لە هەڵبژاردنەکەدا ناکات، لە ٧ی حوزەیراندا شەڕیان لەدژمان دەستپێکرد، چونکەدەسەڵاتدارییەکەیانمان لاوازکرد، ئێستاش هەر لەبەر ئەو دادگایی دەکرێین.

 

دانیشتنی دادگای فیگەن یوکسەکداغ تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin