Smiley face
Smiley face
Smiley face

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردستان دەستپێدەکات

2018-05-17 09:46:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردستان هەموو ساڵێک لە ئەوروپا بەڕێوەدەچێت، خولی ٣١هەمینی ئەو فێستیڤاڵە بەم زووانە ڕێکدەخرێت.


٣١هەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردستان لە ڕۆژانی ١٨ و ١٩ی ئایار لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا ٣١ گروپ بەشداری دەکەن.


فێستیڤاڵەکە بە پێشبڕکێی ئەو گروپانەوە دەستپێدەکات و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، پاشان خەڵات دەبەخشرێتە براوەکان.


یەکەم خولی فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێی کوردستان لە ساڵی ١٩٨٠ بەڕێوەچوو، بەڵام بە فەرمی لە ساڵی ١٩٨٦ وە لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا دەستیپێکرد.


مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەو فێستیڤاڵە پاراستنی کلتور و هونەری کوردی لە دەرەوەی وڵاتە، بۆ ئەوەش گروپەکان بە جلە هەرێمییەکانی خۆیانەوە لەناو شاردا ڕێپێوان دەکەن.


ژمارەیەکی زۆر لە گروپە هونەرییەکانی کوردستان لە ئەروپان، سێ هەزار و پێنج سەد هونەرمەند لە گروپە هەڵپەڕکێکاندا جێدەگرن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin