Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ هه‌ولێر له‌ ڕووداوێکدا شۆفێرى ماتۆڕسکیلێک گیانى له‌ده‌ستدا

2018-05-16 21:09:55



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌سه‌ر ڕێگه‌ى ١٠٠ مه‌ترى له‌ هه‌ولێر به‌هۆى پێکدادانى ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک، شۆفێرى ماتۆڕسکیله‌که‌ گیانى له‌ده‌ستدا.


ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری له‌ هه‌ولێر، ڕووداوێکی پێکدادان ڕوویدا له‌نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلیک، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌که‌ش شوفێری ماتۆڕسکیله‌که‌ بووه‌ قوربانى.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: له‌ دوای گه‌یشتنی تیمه‌کانی هاتووچۆ بۆ لیکۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆکاری ڕووداوه‌که‌، ده‌رکه‌وت که‌وا سه‌رپێچی هاوبه‌شی هه‌ردوولا هۆکار بووه‌ بۆ ڕوودانى ڕووداوه‌که‌.


به‌ وته‌ى پۆلیس، ماتۆرسکیله‌که‌ له‌ شه‌قامی ١٠٠ مه‌تری یه‌کسه‌ر به‌ بێ وه‌ستان داخلی ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی بوه‌ و له‌هه‌مان کاتدا خێرایی ئۆتۆمبێله‌که‌ش یه‌کجار زۆر بووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌ دوای پێکدادانه‌که‌ شوفێری ماتۆڕسکیله‌که‌ زۆر به‌رزبۆته‌وه‌ و دووباره‌ به‌ر ئۆتۆمبێله‌که‌ که‌وتوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وایکردوه‌ گیانله‌ده‌ست بدات.


هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ سنورى شارۆچکه‌ى ئاکرێ له‌ پارێزگاى دهۆک به‌هۆى وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێکه‌وه‌ چوار هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستدا.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin