Smiley face
Smiley face
Smiley face

ڕێگه‌ی سماقوڵی بۆ ماوه‌یه‌ک داده‌خرێت

2018-05-16 18:34:56



ڕۆژنیوز – هه‌ولێر


به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، ڕێگای سماقوڵی به‌ ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داده‌خرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆى نوێکردنه‌وه‌ى.


به‌هۆى داخستنى ڕێگه‌ى نێوان که‌رکوک -هه‌ولێر له‌ 16ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه‌، هاوڵاتیان له‌ سلێمانیه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌، به‌ ڕێگه‌ى سماقوڵى-یدا هاتووچۆیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش بۆ ماوه‌یه‌کى کاتى داده‌خرێت.


مقده‌م فازڵ حاجی حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی هه‌ولێر به‌ ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند: له‌ ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی ڕێگای سماقوڵی به‌ ڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داده‌خرێت، چونکه‌ ئه‌و ڕێگایه‌ به‌تایبه‌ت له‌ نزیک به‌نداوه‌که‌وه‌ گوشارێکی زۆری له‌سه‌ره‌، بۆیه‌ ڕێگاکه‌ نوێ ده‌کرێته‌وه‌.

 


وتیشی: تا ڕێگه‌ى سماقوڵى ده‌کرێته‌وه‌ بۆ هاتوچۆى نێوان سلێمانى و هه‌ولێر شوفێران ده‌توانن ڕێگه‌ی هیران -سکتان به‌کاربێن.


به‌پێی زانیاره‌کانی ڕۆژنیوز، پرۆژه‌ی قیرتاوکردنه‌که‌ بۆ درێژیى یه‌ک کیلۆمه‌تر ڕێگه‌یه‌ و 130 ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخان کراوه‌.


ک.ک/ب
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin