Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە مەخمور یادی شەهیدانی ئایار کرایەوە

2018-05-16 13:05:35



ڕۆژنیوز - مەخمور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی مەراسیمێک بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدرا.

 

شەوی ڕابردوو  لە ناوەندی بنەماڵەی شەهیدانی کامپی مەخمور مەراسیمێک بۆ یادی شەهیدانی مانگی ئایار ئەنجامدرا، مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی ئەو شەهیدانە دەستیپێکرد.

 

پەروین شرناخ، بەڕێوبەری ئەنجومەنی عەشتار لە مەراسیمەکەدا قسەیکرد و وتی: ٢١ ساڵ بە سەر شەهیدبوونی ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان لە هەولێردا تێپەڕدەبێت، سەری ڕێز لە بەرامبەر بەژنی ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین، مانگی ئایار مانگی شەهیدانە، هەڤال هەقی قەراریش لەم مانگەدا شەهیدبووە.

 

 

پەروین لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: پیلانگێڕی زۆر ڕێکخرا بۆ ئەوەی پەکەکە لەناوببەن، بۆ ئەوەی کۆمەڵگات کوردی لەناوببەن، ئەگەر بەباسی لە مێژووەکەمان تێنەگەین ناتوانین داهاتووەکەمان ببینین، ناتوانین شرۆڤەیەکمان هەبێت بۆ ئایندە، ڕووداوە مێژووییەکان وەک خاڵەکانی زنجیر گرێدراوی یەکن.

 

وتیشی: ئەرکی سەر شانمانە کە تێبکۆشین بۆ بەدیهێنانی خەون و خەیاڵ و ئارەزووەکانی شەهیدان.

 

مەراسیمەکە بەوتنەوەی دروشمی :"بمرێت خیانەت"، "بژی سەۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرێت" کۆتاییپێهات.

 

جێگای ئاماژەیە، کە لە ڕۆژی ١٦ی ئایاری ساڵی ١٩٩٧دا ژمارەیەک لە گەریلا بریندارەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کە لە نەخۆشخانەیەک لە هەولێر چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرا، لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق وە بە پیلانگێڕی حکومەتی تورک شەهیدکران.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin