Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەفرین، چەتەکانی سەربە تورکیا گەنم دەدزن

2018-05-16 12:47:33



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

چەتەکانی سەربە سوپای تورک بەردەوامن لە تاڵانکردنی ماڵ و موڵکی هاولاتیانی عەفرین، لەو چوارچێوەیەدا بەرهەمە گەنمییەکانی هاوڵاتیانیان دزی.

 

لە ڕۆژی ٥ی ئایاردا چەتەکانی سەربە سوپای تورک بە پێنج دەڕاسە هەڵیانکوتاوەتە سەر زەویی هاوڵاتیان لە گوندی جودێدی سەربە شەرای عەفرین و پاش ئەوەی گەنمی هاوڵاتیانیان دووریوەتەوە دزیویانە.

 

ڕاگەیەندراوە، کە ٥٠ هێکتار زەوییان دووریوەتەوە و بەرهەمەکانیان تاڵانکردووە.

 

١٠ خانەوادە خاوەنی ئەو زەوییانە بوون، کە هەموو بەرهەمە گەنمەکانی ئەمساڵیان لەلایەن چەتەکانەوە دزراوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin