Smiley face
Smiley face
Smiley face

زیاتر لە ٣٠٠ گەنجی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سلێمانی کۆدەبنەوە

2018-05-16 09:00:40



وێنە، کۆنفرانسی گەنجانی باشوری کوردستان..ئەرشیڤ

 

ڕۆژنیوز - ڕۆزە محەمەد

 

بڕیارە لەم هەفتەیەدا کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ژێر دروشمی "کێشەکانی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگاچارەی دیموکراتییانە"،بە بەشداری زیاتر لە ٣٠٠ ئەندام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ببەسترێت.

 

لە ١٨-٥-٢٠١٨دا لە کاتژمێر ٩:٠٠ لە هۆڵی تەوار لە شاری سلێمانی، بە بەشداری گەنجانی هەر چوارپارچەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، یەکەمین کۆنفرانسی گەنجانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت.

 

لە کۆنفرانسەکەدا نزیکەی ٣٠ حزب و ڕێکخراو لە هەرچوارپارچەی کوردستان و عێراق و سوریا و تورکیا و ئێران بانگهێشت کراون، بە بەشداری  ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ ئەندام.

 

لە کۆنفرانسەکەدا دوو پانێڵ لەسەر کێشەکانی گەنجان و چارەسەرییەکان پێشکەش دەکرێت، کورتە فیلمێک لەبارەی خەباتی گەنجان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نمایش دەکرێت، هەروەها بەرنامەیەک ئامادەکراوە بە زمانەکانی( کوردی بە هەردوو زارەوەی سۆرانی و کرمانجی، عەرەبی و تورکی).

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin