Smiley face
Smiley face
Smiley face

دوو سەربازی تورک لە ڕوحا کوژران

2018-05-16 08:08:40



ڕۆژنیوز – ناوەنی هەواڵەکان

 

لە ئەنجامی چالاکییەک لەدژی بارەگایەکی سەربازی لە خەلفەتیی سەربە ڕوحای باکوری کوردستان، دوو سەربازی تورک کوژران.

 

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکانی سەربە حکومەتی تورکیا، گەریلاکانی هەپەگە بە ڕۆکێت لەدژی بارەگایەک لە شارۆچکەی خەلفەتی سەربە ڕوحا چالاکییان ئەنجامداوە.

 

ڕاگەیەندراوە، کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا دوو سەربازی تورک کوژراون.

 

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل، تا ئێستا لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin