Smiley face
Smiley face
Smiley face

یه‌کێتی له‌ که‌رکوک وه‌ڵامى عه‌بادى دایه‌وه‌

2018-05-15 23:11:36



ڕۆژنیوز ـ که‌رکوک


یه‌کێتی نیشتمانى کوردستان له‌ شارى که‌رکوک، وه‌ڵامى عه‌بادى دایه‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ى له‌ که‌رکوک به‌ده‌ستهاتووه‌ خۆڕسکه‌ و هاککردن ته‌نهاپڕوپاگه‌نده‌یه‌.


ئه‌مشه‌و کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامى ده‌نگه‌کانى شارى که‌رکوکى ڕاگه‌یاند و به‌پێى ئه‌نجامه‌که‌ یه‌کێتى ١٨٤ هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه‌، حه‌یده‌ر عه‌بادیش ڕایگه‌یاند، پێویسته‌ ده‌نگه‌کانى که‌رکوک به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌، له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و یه‌کێتى له‌ که‌رکوک وه‌ڵامى عه‌بادى دایه‌وه‌.


ئه‌مشه‌و ئاسۆ مامه‌ند به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى ٢ى که‌رکوکى یه‌کێتى له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى له‌ شارى که‌رکوک ڕایگه‌یاند: یه‌کێتی پابه‌نده‌ به‌ بڕیاره‌کانی کۆمسیۆنه‌وه‌ و ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌ خۆڕسکه‌.


ئاسۆ مامه‌ند وتیشی: ئاشکرایه‌ یه‌کێتی له‌ که‌رکوک له‌ ڕووی ئیداریی و ئه‌منییه‌وه‌ باری چۆنه‌ و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات نییه‌، به‌ڵکو ته‌نها جه‌ماوه‌ریی به‌ده‌سته‌وه‌ ماوه‌ و ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتوه‌ خۆڕسکه‌ و سیستمی هاککردن ته‌نها پروپاگه‌نده‌یه‌.


باسى له‌وه‌ش کرد: ئه‌و ده‌نگانه‌ی یه‌کێتی به‌ ته‌نها ده‌نگی یه‌کێتی نییه‌ و هی هه‌موو که‌رکوکیه‌کانه‌ و شه‌ڕی مافه‌ ده‌ستوریه‌کان بۆ که‌رکوک ده‌که‌ین.


ک.ک/هـ



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin