Smiley face
Smiley face
Smiley face

پەروەردەی مەخمور: زمان واتای هەبوونی گەلانە

2018-05-15 19:56:10



ڕۆژنیوز – مەخمور

 

دەزگای پەروەردەی کامپی پەنابەرانی مەخمور، ڕۆژی زمانی کوردییان پیرۆزکرد و رایانگەیاند: زمان واتای هەبوونی گەلانە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، دەزگای پەروەردەی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور)، بە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیی لە خوێندنگای شەهید محەمەد کورت، ڕۆژی زمانی کوردییان پیرۆزکرد.

 

لە لێدوانەکەدا، کە لەلایەن خوێندکار ئامەد ئایار-ەوە خوێندرایەوە، تیایدا هاتبوو: زمان واتای هەبوونی گەلانە، کۆمەڵگا پێشکەوتووەکان خاوەن زمانێکی پێشکەوتووە، هەر کۆمەڵگایەکیش زمانەکەی پێشکەوتووبێت، دەبێتە خاوەن هۆشیارییەکی پێشکەوتوو، ئەوانەی کە خاوەن هۆشیارییەکی پێشکەوتووەن، هەموو کێشەکانی خۆیان لەڕێگای زمانەوە چارەسەر دەکەن.

 

 

ئاماژە بەوەشکراوە: داگیرکەران لە عەفرین لەگەڵ لەناوبردنی جەستەیی و تاڵانکاریی، زمانی تورکیش بەسەر گەلەکەماندا دەسەپێنن، ئەمڕۆ دەبینین دوژمنانی گەلی کورد، بەتایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، هەوڵی قەدەغەکردن و لەناوبردنی زمانی کوردی دەدات لە باکوری کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانێت گەلی کورد لە مێژوودا بسڕێتەوە و هەموو کورد لەناوببات.

 

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، دەزگای پەروەردەی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی، داوا دەکات: داوا لە هەموو کوردێکی بەشەرەف دەکەین، کە خاوەنداریی لە زمانی خۆیان بکەن، ئێمەش بەڵێن دەدەین، کە کار بۆ گەیاندنی زمانی کوردی بکەین، بۆ ڕیزی زمانە هەرە پێشکەوتووەکان.

 

لێدوانە ڕۆژنامەنووسییەکە، بە وتنەوەی دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "پیرۆزبێت جەژنی زمانی کوردی" کۆتاییهات.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin