Smiley face
Smiley face
Smiley face

حوسییەکان موشەکێکی دیکەیان ئاراستەی سعودییە کرد

2018-05-15 18:52:07



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبیی کە سعودییە سەرپەرشتیی دەکات، ڕایگەیاند، کە حوسییەکانی یەمەن موشەکێکی دیکەی بالیستیکیان ئاراستەی سعودییە کردووە، بەڵام لە ئاسمانەوە بە چەکی دژە موشەک بێ کاریگەر کراوە.

 

ئەمڕۆ، حوسییەکانی یەمەن موشەکێکی دیکەیان گرتووەتە عەرەبستانی سعودییە، بەڵام لەلایەن سعودییەوە موشەکەکە لە ئاسمانەوە بێ کاریگەر کراوە.

 

تورکی مەلیکی، وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبیی کە سعودییە سەرپەرشتیی دەکات، هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و ئەوەشی خستووەتەڕوو: موشەکەکە لە ئاسمانی شاری غەزان-ی باشوری سعودییە بە چەکی دژە موشەک تەقێندراوەتەوە و پارچەکانی موشەکەکەش بەسەر شارەکەدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

 

هەرچەندە تەلەفزیۆنی ئەلمەسیرا-ی حوسییەکان ڕایگەیاندبوو، کە موشەکەکە ئاراستەی بارگای سەربازیی غەزان کراوە، بەڵام وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبیی ئەوەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاندووە، کە موشەکەکە ئاراستەی ناوچە مەدەنینشینەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێش حوسییەکان موشەکێکی دیکەیان ئاراستەی سعودییە کردبوو، بەڵام لە ناوچەیەکی چۆڵەوانیدا کەوتبووە خوارەوە، لەماوەی هەفتەی ڕابردووشدا، ئەمە شەشەمین جارە کە حوسییەکان موشەکی بالیستیک ئاراستەی سعودییە دەکەن.

 

بەوتەی وتەبێژی هاوپەیمانیی عەرەبیی، لەو ڕۆژەوەی کە حوسییەکانی یەمەن موشەکی بالیستیک بەکاردەهێنن، تاوەکو ئێستا ١٣٨ موشەکی لەوجۆرەیان ئاراستەی سعودییە کردووە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin