Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی داوای ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی کەرکوک دەکات

2018-05-15 18:12:32



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، داوای لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد، کە دەنگەکانی پارێزگای کەرکوک بە دەست ئەژماربکرێنەوە، داواشی لە کۆمسیۆن کرد، کە ڕێوشوێنی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای لایەنەکان بگرنەبەر.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتاری هەفتانەی خۆی پێشکەشکرد و تیایدا تیشکی خستەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە پارێزگای کەرکوک.

 

حەیدەر عەبادی، ڕایگەیاند: ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە کەرکوک، کێشە و ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە، بۆ کۆتاییهێنان بەو کێشانە، داوا دەکەم دەنگەکانی ئەو پارێزگایە بەدەست ئەژمار بکرێنەوە.

 

ئەوەشی خستەڕوو: هه‌فته‌یه‌ک پێش‌ ئه‌نجامدانی‌ هه‌ڵبژاردن، كۆمسیۆن ئاگاداریان كردمەوە لەوەی،‌ كه‌ هیچ كۆمپانیایه‌ک ئامێره‌كانی‌ ده‌نگدانی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ تاقینه‌كردووه‌ته‌وه‌.

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق، داواشی لە کۆمسیۆن کرد، کە ڕێوشوێنی‌ دادپه‌روه‌رانه‌ سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای لایەنەکان لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن بگرنه‌به‌ر.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، کە دوای ئاشکرابوونی ئەنجامە نافەرمییەکانی دەنگدان لە  پارێزگای کەرکوک، تورکمان و عەرەبەکانی ئەو شارە ناڕەزایەتییان دەبڕی و ڕایانگەیاند، کە دەستکاریی ئەنجامەکانی دەنگدان کراوە و داوای بەدەست ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد.

 

لەگەڵ ئەوەشدا، ٧ لایەنی سیاسیی بەشدار لە هەڵبژاردن، ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان و کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان ڕەتدەکەنەوە و داوای دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن دەکەنەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin