Smiley face
Smiley face
Smiley face

شەش حزبەکە دژی ئەنجامی هەڵبژاردن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا

2018-05-15 17:18:51



ڕۆژنیوز - هەولێر

 

لایەنگرانی شەش حزبە ناڕازییەکە لە ئەنجامی هەڵبژاردن، لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، هەرچی زووە لەبەرامبەر ساختەکارییەکانی دەنگدان بێتە دەنگ.

 

کاتژمێر ٠٤:٠٠ی ئێوارەی ئەمڕۆ، بەشێک لە ئەندامان و لایەنگرانی هەریەکە لە گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامیی، شیوعی و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسیی و دادپەروەریی، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری هەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

 

كەژاڵ هادی، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامیی لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی  ڕۆژنامەنووسیدا لە خۆپیشاندانەکە ڕایگەیاند: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی دەنگە دزراوەكانمان.

 

 

وتیشی: پێویستیشە نەتەوە یەكگرتووەكان هەرچی زوو لەبەرامبەر ئەو ساختەكارییانە بێتە دەنگ و سنوورێك بۆ حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێمی كوردستان دابنێت.

 

ئەمەش دوای ئەوەی دێت، دوێنێش سەرکردەکانی ئەو شەش حزبە کۆبوونەوەو دواتر ڕایانگەیاند، کە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتدەکەنەوە و داوای دووبارەکردنەوەی هەلبژاردنیان کرد.

 

هەروەها، جەختیشیان کردەوە: بۆ گەڕاندنەوەی دەنگەکانمان، هەموو ڕێکارێکی سیاسیی و مەدەنیی و یاسایی دەگرینەبەر دوور لە تووندوتیژی.

 

هاوكات لەگەڵ هەڵوێستی ئەم چوار فراكسیۆنە، ئەمڕۆش جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی ڕەتكردەوە و ڕایانگەیاند، کە لەگەڵ شەش لایەنە ناڕازییەکە هاوپەیمانیی ئەنجامدەدەن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin