Smiley face
Smiley face
Smiley face

کەرکوک، پێنج سەرچەتە کوژران

2018-05-15 15:02:46



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پۆلیسی فیدرالیی عێراق ڕایگەیاند، کە لە باشوری پارێزگای کەرکوک پێنج سەرچەتەی داعش کوژراون.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی فیدرالی عێراق شەوی ڕابردوو پێنج سەرچەتەی داعش لە گوندی کەرحە قازانی باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک کوژران.

 

ناسنامەی ئەو سەرچەتانە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە: عەدنان ئەحمەد حەسەن ئەلسور بە نازناوی ئەبو ڕزوان، کە یەکێک لە فەرماندەکانی چەتەکانی داعش لە حەویجە بووە، شوکر شەلال عوسەیبی بەنازناوی ئەبو هەیفا، کە بەرپرسی پزیشکی و تەندروستیی چەتەکان لە کەرکوک بووە، ئەبو تەلحە، ئەبو هەیسەم و حەسەن عەلی سەلج، سێ سەرچەتەی دیکەی داعش بوون.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin