Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ ڕووداوێکى هاتووچۆدا نۆ که‌س بوونه‌ قوربانى

2018-05-15 14:37:04



ڕۆژنیوز ـ ده‌ربه‌ندیخان 


له‌سه‌ر ڕێگای نێوان که‌لار ـ ده‌ربه‌ندیخان، دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و دوو که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و حه‌وت که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. 


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له‌سه‌ر ڕێگای نێوان که‌لار -ده‌ربه‌ندیخان، به‌هۆی ڕووداوێکی هاتووچۆوه‌، نۆ که‌س بوونه‌ قوربانی.


ڕائید ڕێژه‌ن بورهان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رێتی پۆلیسی هاتووچۆی ده‌ربه‌ندیخان، بۆ ڕۆژنیوز، وتی: له‌سه‌ر ڕێگای گشتی نێوان شارۆچکه‌ی که‌لار و شارۆچکه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و له‌سه‌ر سێ ڕێیانی شاره‌دێی مه‌یدان، ئۆتۆمبێلێک له‌ جۆری کیا ئۆپتیما و نیسان ده‌بڵ پێکیاندادا.

 


وتیشی: له‌ ڕووداوه‌که‌دا دوو که‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و خه‌ڵکی ده‌ربه‌ندیخانن، هه‌روه‌ها حه‌وت که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون، برینداره‌کانیش ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی سلێمانی کراون و هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌که‌ش زیانی زۆریان به‌رکه‌وتووه‌.


باسی له‌وه‌شکرد: ئۆتۆمبێله‌ نیسانه‌که‌ به‌ ئاراسته‌ی که‌لار ڕۆیشتوه‌ و چوه‌ته‌ سه‌ر ڕێگای ئۆتۆمبێله‌ ئۆپتیماکه‌، که‌ به‌ ئاراسته‌ی ده‌ربه‌ندیخان چووه‌ و پێکانداداوه‌.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin