Smiley face
Smiley face
Smiley face

عەبادی پەیامێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەوە بڵاوکردەوە

2018-05-14 18:37:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، داوا لە لایەنە‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، ڕێز له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن بگرن و پابه‌ندی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كان بن.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە تەلەفزیۆنی فەرمی عێراقەوە، پەیامێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە بڵاوکردەوە.

 

عەبادی ڕایگەیاند: داوا له‌ هاوڵاتیان و لایەنە‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌م، ڕێز له‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردن بگرن و پابه‌ندی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ پێشێلكارییه‌كان بن.

 

ڕاشیگه‌یاند:‌ توانیومانه‌ به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌ سه‌رانسه‌ری‌ وڵاتدا ئه‌نجام بدەین و ئامادەین بۆ دروستكردنی‌ حكومه‌تێكی‌ به‌هێز، كه‌ گه‌نده‌ڵی‌ و پشكپشكێنه‌ی‌ تێدا نه‌بێت.

 

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق، داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد، کە به‌رژه‌وه‌ندی و سەقمگیریی‌ وڵات بخه‌نه ‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin