Smiley face
Smiley face
Smiley face

جارێکی دیکە داواکاریی بینینی ئۆجالان ڕەتکرایەوە

2018-05-14 16:23:19



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بۆ جاری ٧٥-ەمین، داواکریی خانەوادەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکرایەوە.

 

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، فاتمە ئۆجالان و محەمەد ئۆجالان، خوشک و برای عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان، لەڕێگای پارێزەرانی ئۆجالانەوە، داواکارییەکیان بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی پێشکەشی داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا کردبوو، ئەمڕۆش داواکاری گشتیی وەڵامی داواکارییەکەیانی بە "نەرێنی" دایەوە.

 

داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسا-ی تورکیا، داواکارییەکەی خانەوادەی ئۆجالانی بۆ سەردانیکردنی ئیمرالی ڕەتکردەوە.

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، لە ڕۆژی١١ی ئەیلولی ٢٠١٦-ەوە، ئەمە ٧٥-ەمین جارە کە داواکاریی خانەوادەی ئۆجالان بۆ سەردانیکردنی ئۆجالان ڕتدەکرێتەوە.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin