Smiley face
Smiley face
Smiley face

نۆ گه‌نجى فه‌له‌ستینى کوژران

2018-05-14 14:12:55



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


خۆپیشاندانى فراوان له‌ غه‌زه‌ له‌ فه‌له‌ستین دژى ئیسرائیل به‌ڕێوه‌ده‌چێت و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ نۆ گه‌نجى فه‌له‌ستینى به‌ فیشه‌کى هێزه‌کانى ئیسرائیل کوژران.


ئه‌مڕۆ خۆپیشاندانى فراوانى گه‌نجانى غه‌زه‌ دژى ئیسرائیل ده‌ستى پێکرد، به‌ڵام به‌ فیشه‌ک وه‌ڵامیان درایه‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ تا ئاماده‌کردنى ئه‌م هه‌واڵه‌ لانى که‌م نۆ گه‌نج کوژراون.


هه‌روه‌ها نزیکه‌ى ٥٠٠ که‌سیش بریندار بوون و تا ئاماده‌کردن ئه‌م هه‌واڵه‌ خۆپیشاندانى گه‌نجانى فه‌له‌ستینى به‌رده‌وامه‌.


یه‌که‌مین گه‌نجى فه‌له‌ستینى که‌ ئه‌مڕۆ به‌ فیشه‌کى هێزه‌کانى ئیسرائیل کوژرا، گه‌نجێک بوو به‌ ناوى ئه‌نه‌س حه‌ماد، ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ.


خۆپیشاندانى گه‌نجانى فه‌له‌ستینى دژى گواستنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکایه‌ له‌ ته‌لئه‌بیبه‌وه‌ بۆ قودس.


له‌ مانگى ئازاره‌وه‌ تا ئێستا نزیکه‌ى ٥٠ گه‌نجى فه‌له‌ستینى به‌ فیشه‌کى هێزه‌کانى ئیسرائیل کوژراون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin