Smiley face
Smiley face
Smiley face

عێراق به‌ فڕۆکه‌ى F16 له‌ خاکى سوریا هێرشى کرده‌سه‌ر داعش

2018-05-14 13:24:48



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى هێزه‌ عێراقییه‌کان ڕایگه‌یاند، که‌ به‌ فڕۆکه‌ى F16 هێرشیان کردوه‌ته‌ سه‌ر بنکه‌کانى داعش له‌ خاکى سوریا.


ئه‌مڕۆ فه‌رمانده‌یى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شى هێزه‌ عێراقییه‌کان ڕایگه‌یاند، که‌ به‌ فه‌رمانى حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆکى گشتى هێزه‌ چه‌کداره‌کانى عێراق، به‌ فڕۆکه‌ى F16 له‌ناو خاکى سوریا له‌ داعشیان داوه‌ و بنکه‌یه‌کى لۆجیستیکیان وێران کردوه‌.


ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش کراوه‌، هێرشه‌که‌ له‌ باشورى ناوچه‌ى ده‌شیشه‌ له‌ناو سنورى سوریا ئه‌نجام دراوه‌ و به‌ ته‌واوى ئه‌و بنکه‌یه‌ى داعش تێکدراوه‌.


باس له‌وه‌ش کراوه‌، ئه‌و هێرشه‌ ئاسمانییه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کان ئه‌نجام دراوه‌ و زانیارى زیاتریش له‌سه‌ر هێرشه‌که‌ دواتر بڵاوده‌کرێته‌وه‌.


پێشتر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنى هێزه‌ هاوبه‌شه‌کانى عێراق باسیان له‌وه‌ کردبوو، که‌ هێرشه‌کانیان له‌و ناوچانه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات-قه‌سه‌ده‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin