Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئاواره‌کان له‌ ڕێگه‌ى چاندنه‌وه‌ پشت به‌ خۆیان ده‌به‌ستن

2018-05-14 09:39:30



ڕۆژنیوز - ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان


ئاواره‌کانى عه‌فرین که‌ به‌هۆى داگیرکاریی ده‌وڵه‌تى تورک و چه‌ته‌کانه‌وه‌ ئاواره‌بوون، له‌ ڕێگه‌ى چاندنه‌وه‌ پشت به‌ خۆیان ده‌به‌ستن و پێداویستییه‌کانیان دابین ده‌که‌ن.


به‌ڕێوبه‌رایه‌تى کامپی سه‌رده‌م له‌ هه‌رێمی شه‌هبا له‌ باکووری سوریا، زه‌وی بۆ ئاواره‌کانى عه‌فرین ته‌رخان کردوه‌، ئه‌وانیش به‌ کاری هه‌ره‌وه‌زیی به‌رووبوومی سه‌وزه‌وات و پێداویستی ڕۆژانه‌ی تێدا ده‌چێنن.


به‌ڕێوه‌به‌رانى کامپه‌که‌ پێداویستی چاندنی وه‌کو تۆوی ته‌ماته‌ و خه‌یار و مه‌عده‌نوس و سه‌وزه‌کانى دیکه‌ به‌ ئاواره‌کان ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ دابینکردنی بۆری و ئاو بۆ ئاودانی زه‌وییه‌کان.


محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری کامپى سه‌رده‌م له‌ شه‌هبا، که‌ خۆیشى خه‌ڵکى عه‌فرینه‌ و ئاواره‌ بووه‌، له‌و باره‌یه‌وه‌ قسه‌ى کرد و وتی: هه‌رچه‌نده‌ له‌ دوای به‌جێهێشتنی عه‌فرین بارودۆخمان زۆر خراپ بوو، به‌ڵام ئێستا هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ین تا پێداویستییه‌کان بۆ هاوڵاتیان دابین بکه‌ین.


ئه‌و هه‌نگاوه‌ بۆ هاوکاری خه‌ڵکی عه‌فرینه‌، که‌ به‌هۆى هێرشه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک و چه‌ته‌کانه‌وه‌ ڕوویان له‌ هه‌رێمی شه‌هبا کردووه‌ و کۆچبه‌ر بوون.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin