Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە فەرەنسا یادی شەهیدانی مانگی گوڵان کرایەوە

2018-05-13 20:14:35



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی مانگی گوڵان، لە شاری ستراستبۆرگ-ی فەرەنسا مەراسیمێک بەڕێوەچوو.

 

ئەمڕۆ، لە ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتی کورد-ی ستراسبۆرگ لە وڵاتی فەرەنسا، مەراسیمێکی بیرهێنانەوە بۆ شەهیدانی مانگی گوڵانی ساڵی ٢٠١٠ بەڕێوەچوو.

 

لە مەراسیمەکەدا، وتاری هەریەکە لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدانی ئەوروپا و ئەندامانی خۆسەریی ژنان و بنەماڵەی شەهیدان لە ستراسبۆرگ پێشکەشکران.

 

لە وتارەکاندا، ڕایانگەیاند، کە ئەوان ئامانجەکانی شەهیدان بەجێ بهێنن، هەروەها داواشیان کرد، کە لە هەڵبژاردنی ٢٤ی حوزەیرانی تورکیادا، دەنگ بە هەدەپە بدرێت.

 

جێگای ئاماژەپێکردنە، لە ٩ی ئایاری ٢٠١٠، حکومەتی ئێران بەتۆمەتی "ئەندامبوون لە پارتی ژیانی ئازادیی کوردستان-پژاک"، هەریەکە لە (شیرین عەلەمهولی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلیی، عەلی حەیدەرییان و چالاکوانی شیرازیی مەهدی ئیسلامییان)یان لە زیندانی ئەوینی تاران لەسێدارەدا.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin