Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆر: داعشمان گەمارۆداوە

2018-05-13 10:18:39



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

فەرماندەیەکی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزۆ دەڵێت: داعشمان گەمارۆداوە و بەردەوام دەبین لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە تا ئەو کاتەی ڕۆژهەڵاتی فورات بەتەواویی لە داعش پاک بکەینەوە.

 

ئیسماعیل عەبدوڵا، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازیی دێڕەزۆر، کە لە ژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە و لەگەڵ سوپای عێراق کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەی دەستپێکردووە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکەوە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی هاوار دا.

 

ئیسماعیل عەبدوڵا، ڕایگەیاند: شەڕڤانانمان لە ڕۆژی ١ی ئایارەوە کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرەیان دەستپێکردووە و ٢١ کیلۆمەتریان لە سنوورەکانی سوریا و عێراقدا ڕزگارکردووە.

 

ئەو فەرماندەیە وتیشی: پاش ئەوەی شەڕڤانانمان گەیشتنە گوندی باگۆز لە کەناراواکانی ڕووباری فورات، هەموو ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی داعشمان گەمارۆدا.

 

لە کۆتاییشدا وتی: کۆتا قۆناغی ئۆپەراسیۆنی گەردەلولی جزیرە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی هەموو ڕۆژهەڵاتی فورات و سنوورەکانی سوریا و عێراق لەچنگی چەتەکان ڕزگاربکەین.

 

باگۆز، گوندێکی ستراتژییە و ڕێگای سەرەکەییە بۆ حەجین، کە دوایین بارەگای داعشە لە ڕۆژهەڵاتی فورات.

 

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin