Smiley face
Smiley face
Smiley face

پاریس، لەئەنجامی هێرشێکی داعش هاوڵاتییەک کوژرا

2018-05-13 08:31:29



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، چەتەیەکی داعش بە چەکی سارد هێرشێکی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک کوژرا.

 

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە مەیدانی ئۆپرای پاریسی پایتەختی فەرەنسا کەسێک هێرشێکی کردە سەر هاوڵاتیان، هاوڵاتییەک کوژرا و چوار هاوڵاتیش برینداربوون.

 

ناسنامەی هێرشکەرەکە هێشتا دیارنییە، بەڵام شایەتحاڵانی ڕووداوەکە دەڵێن، کە هێرشکەرەکە لەکاتی هێرشدا وتوویەتی "الله اکبر".

 

چەتەکانی داعش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان لەئەستۆگرتووە.

 

ش.ف

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin