Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد.. بە وێنە

2018-05-12 07:01:21



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان


لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی گشتی بۆ خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و هاوڵاتیان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدان کرد.


کاتژمێر ٠٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ، دەنگدانی گشتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.


لەم هەڵبژاردنەدا، ٢٤ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ٣٥٧ کەس مافی دەنگدانیان هەیە لە سەرتاسەری عێراقدا، لەو ژمارەیەش، ٣ ملیۆن و ١٤٤ هەزاریان دەکەوێتە ‌هه‌ر سێ پارێزگای دهۆک و هه‌ولێر و سلێمانی لە هەرێمی کوردستان.


بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکە، ٥٥ هەزار و ٣٢٣ بنکەی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق کراوەتەوە، لە کۆی ئەو بنکانەش، ١٣٣ هەزار و ٤١٥ کەس وەکو نوێنەری هێزە سیاسییەکان، ٧٤ هەزار و ٦٤٦ چاودێری ناوخۆ، ٩٦٣ چاودێری دەرەکی، ٣٢٩ ڕۆژنامەنووسی دەرەکی چاودێریی بەڕێوەچوونی پرۆسەکە دەکەن.


٨٨ حزب و هاوپەیمانیی لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدارن، شەش هەزار و ٩٠٤ کەس کاندیدن، ئەم کاندیدانە کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن.


له‌ هه‌رێمی کوردستاندا که‌ پارێزگاکانی هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی ده‌گرێته‌وه‌ و پارێزگای هەڵەبجەش لەسەر پارێزگای سلێمانی ئەژمارکراوە، ٥٠٣ کاندید هه‌یه‌ له‌سه‌ر لیستی ٢٥ قه‌واره‌ی سیاسیی خۆیان کاندید کردووه‌ بۆ کێبڕکێ له‌سه‌ر ٤٦ کورسی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، کە دوو کورسیی بە پێی سیستمی کۆتا بۆ کریستیانه‌کان دەبێت، یه‌کێکیان له ‌هه‌ولێر و ئەوەی دیکەیان لە پارێزگای دهۆک.


چوار هەزار ڕاگەیاندنکار لە کەناڵ و ئاژانسە جۆراوجۆرە ناوخۆیی و جیهانییەکانەوە، ڕووماڵی پرۆسەکە دەکەن.


بەو پێیەی کە هەژمارکردنی دەنگەکان بە شێوازی ئەلەکترۆنییە، چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ ئەنجامە بەراییەکانی دەنگدان ڕابگەیەندرێت.


ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش، دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

 

سلێمانی

 

سیدەکان




هەڵەبجە

 

هەولێر

 

کەرکوک

 

کەلار

 

چەمچەماڵ

 

خانەقین

 

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin