Smiley face
Smiley face
Smiley face

ئه‌سه‌د: ئه‌ردۆغان پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات

2018-05-11 19:22:22



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

بەشار ئەسەد، سه‌رۆكی سوریا ڕایگه‌یاند، كه‌ ئەردۆغان-ی سه‌رۆكی توركیا پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات و لە بەرەی ئیخوان موسلمینە.

 

به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا له‌ میانه‌ی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی  SKAIی یۆنانی، تیشکی خستەسەر شەڕی سوریا و پشتگیرییەکانی ئەردۆغان بۆ تیرۆریستان.

 

ئەسەد ڕایگه‌یاند: ئه‌ردۆغان پشتگیریی تیرۆریستان ده‌كات و له‌ به‌ره‌ی ئیخوان موسلیمینه‌.

 

سەروکی سوریا شه‌ڕی وڵاتەکەی وه‌ك شه‌ڕێكی جیهانیی ناوبرد و وتی: ئه‌م شه‌ڕه‌ له‌ شه‌ڕی سارد زیاتره‌ و له‌ شه‌رێكی سه‌ختیش كه‌متره‌.

 

به‌شار ئه‌سه‌د ئاماژەی بە هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بارەگاکانی ئێران لە سوریا کرد و وتی: هیوادارم‌ كه‌ له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاتەدا شه‌ڕ ڕوونه‌دات.

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin