Smiley face
Smiley face
Smiley face

کۆمسیۆنى باڵا زانیارى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى سبه‌ینێ بڵاوکرده‌وه‌

2018-05-11 15:19:10



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى زانیارى بڵاوکرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند، زیاتر له‌ ٢٤ ملیۆن که‌س له‌ عێراق مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌.


ئه‌مڕۆ کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنى عێراق له‌سه‌ر ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى زانیارى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى سبه‌ینێ بڵاوکرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ کرد، که‌ هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کان ته‌واو بوون بۆ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى سبه‌ینێ.


کۆمسیۆن باسى له‌وه‌ کردوه‌، هه‌ڵبژاردن سبه‌ى شه‌ممه‌ ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌و که‌سانه‌ى که‌ مافى ده‌نگدانیان هه‌یه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى عێراق ژماره‌یان ٢٤ ملیۆن و ٣٤٩ هه‌زار و ٣٥٧ که‌سه‌، بۆ ئه‌وه‌ش هه‌شت هه‌زار و ٩٥٠ ناوه‌ندى ده‌نگدان ئاماده‌یه‌، له‌ناو ئه‌و ناوه‌ندانه‌شدا ٥٥ هه‌زار و ٢٣٢ وێستگه‌ هه‌یه‌.


هه‌ر به‌پێى لێدوانى کۆمسیۆن، نزیکه‌ى چوار هه‌زار ڕۆژنامه‌وانى ناوخۆیی و جیهانیى تۆمارکراون بۆ ئه‌وه‌ى ڕووماڵى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.


کۆمسیۆن ئه‌وه‌شى وتووه‌: ١٣٣ هه‌زار و ٤١٥ چاودێرى نوێنه‌رى پارته‌ سیاسییه‌کان هه‌ن، هه‌روه‌ها ٩٦٣ چاودێرى نێوده‌وڵه‌تیش هه‌ن، هه‌روه‌ها ٣٢٩ ڕۆژنامه‌وانى نێوده‌وڵه‌تى-یش ڕووماڵ ده‌که‌ن.


ژماره‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت که‌ دوێنێ ئه‌نجامدرا ٧٨% بوو.


کۆمسیۆن داواشى کردوه‌ که‌ خه‌ڵک به‌شدارى هه‌ڵبژاردن بکه‌ن.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin