Smiley face
Smiley face
Smiley face

هۆزان مزگین، هونەرمەندێک هونەر و شۆڕشی کردبوو بەیەک

2018-05-11 11:52:53



ڕۆژنیوز - غوربەت تالی


هۆزان مزگین، هونەرمەندێک لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا بوو بە گەریلا و بە سترانە شۆڕشگێڕییەکانیشی ورەی دەبەخشیە هەڤاڵان و گەلەکەی.


ئەمڕۆ ساڵیادی شەهیدبوونی هۆزان مزگین (غوربەت ئایدین)ی تێکۆشەر، شۆڕشگێڕ و هونەرمەندی گەورەی گەلەکەمانە.


هۆزان مزگین لە ساڵی ١٩٦٢دا لە ئێلیه لە باکوری کوردستان لەدایکبوو، لە ساڵی ١٩٨٠ دا بەشداری ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە بوو، لە ساڵی ١٩٨٣ دا بەشداری دامەزراندی گروپێکی هونەری لە ئەوروپا بوو، دواتر چووە ڕیزەکانی گەریلاوە، لە ١١ی ئایاری ١٩٩٢دا لە چیای گارزان لە باکوری کوردستان شەهید بوو.

 


شەهید هۆزان مزگین لە مێژووی هونەری کوردیدا وەک گەریلایەکی هونەرمەند ناسراوە، ژمارەیەکی زۆر گۆرانیی شۆڕشگێڕیی بەناوبانگی هەیە.


دیلان سپێرتی، یەکێک لە هەڤاڵانی هۆزان مزگین لەبارەی کەسایەتی و  تێکۆشانی ئەو هونەرمەندەوە قسەی بۆ ڕۆژنیوز کرد، دیلان دەڵێت: زۆر بەختەوەرم کە هەڤاڵێتیی هۆزان مزگینم کردووە، دەستپێکی هەڤاڵتیم لەگەڵ هۆزان مزگین لە ڕێگای بۆتان بۆ گارزان بوو، پێش ئەوەی بەڕێبکەوین، هەڤاڵان کە نزیک بە دوو سەد کەس بووین، کۆبووینەوە، لەوێ هەڤاڵ هۆزان گۆرانییەکی پڕجۆشی وتەوە و ورەیەکی گەورەی دایە هەڤاڵان.

 

دیلان سپێرتی


دیلان سپێرتی ئەوەش دەڵێت: هەڤاڵ هۆزان لە بوارەکانی سیاسی، ئایدیۆلۆژی، سەربازی، کۆمەڵایەتی و کلتور و هونەردا شارەزا بوو، زۆر باش لەو بابەتانەی دەزانی، لەگەڵ ئەو هەموو شارەزاییەیدا زۆر دڵنزم بوو، ئەوەش وایکردبوو کە لەلایەن هەموو هەڤاڵانەوە خۆشبویسترێت، لە هەڤاڵێتیشدا جیاوازی نەدەخستە نێوانمانەوە، هەڤاڵی هەموومان بوو، بە ڕاستی کەسیاتەییەکی فرەلایەنەی هەبوو.

 

شەهید مزگین


لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: هەڤاڵ مزگین نەک تەنیا هەڤاڵێکی هونەرمەند بوو، بەڵکو فەرماندەیەکی گەورەش بوو، بەرپرسیاری ناوچەی گارزان بوو، ئەو کاتانەی بۆ بانگەشە دەچووینەوە ناو خەڵک، هەڤال مزگین هونەرەکەی دەردەخست و گۆرانی بۆ دەوتن، بە باشی لە زمانی خەڵکی دەزانی و لەگەڵیان لە پەیوەندیدا بوو، بۆ ئەوەش بوو کە لە ناوچەی گارزان بە گەلپارێز ناوی دەرکردبوو و هەمووان دەیانناسی.

 


لە کۆتایی قسەکانیشیدا دیلان وتی: هەڤاڵ مزگین دەیوت کەسێک کە کار ناکات، مێشکی دەوەستێت و بەکاری هیچ نایەت، بۆیە لەسەر ئەو باوەڕە بوو کە نابێت کەس بێکار بمێنێت، هەمیشە کاری بۆ دیاری دەکردین، هەر کەسێکی بەپێی تواناکانی ئەرکدار دەکرد، هەر ئەوانەش بوو هەڤاڵ مزگینی کردە هۆزانی گەلەکەی.

ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin