Smiley face
Smiley face
Smiley face

کوردێک بووە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی جنێف

2018-05-11 11:10:18



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


چالاکوانێکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی جنێفی سویسرا هەڵبژێردرا.


چەند ڕۆژێکە کوردێک بە ناوی تەیمور ئەلیاسی، بووەتە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی جنێفی سویسرا، کە چالاکوانێکی مافی مرۆڤی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.


تەیمور ئەلیاسی، کە هاوکات لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٩٧٩ بەهۆی ئەوەی هەڕەشەی دەستگیرکردنی لەسەر بووە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی بەجێهێشتووە و چووە بۆ سویسرا، ناوبراو لەم ڕۆژانەدا وەک ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی جنێف هەڵبژێردرا.


تەیمور ئەلیاسی لە لێدوانێکدا بۆ بەشی فارسیی بی بی سی لەو بارەیەوە دەڵێت: من ئەندامی حزبی سۆسیالیستی سویسرا لە پارێزگای جنێفم، پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شارەوانیی جنێف ئەنجام دەدرێت، منیش لەم خولەدا لەسەر لیستی حزبی سۆسیالیست خۆم کاندید کرد و هەڵبژێردرام.


دەشڵێت: وەک کوردێک، کە زیاتر لە کوشتار و زیندانکردنی حکومەتی ئێڕاندا بەشدار دەکرێین تا کاروباری سیاسیی وڵات، وەک پەنابەرێک کە گەیشتوومەتە ئەو ئاستە هەستێکی زۆر تایبەتم هەیە، بەڵام لەلایەکیشەوە حەزم دەکرد ئەوەی لێرەی دەیکەم بۆ وڵاتی خۆم ئەنجامم بدایە.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin