Smiley face
Smiley face
Smiley face

ترامپ و کیم ١٢ی حوزەیران لە سەنگاپورە یەکتردەبینن

2018-05-11 10:57:36



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


کیم جونگ ئون، ڕێبەری کوریای باکور و دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی ١٢ی حوزەیران لە سەنگاپورە کۆدەبنەوە، ئەوەش یەکەم دیداری سەرۆک کۆمارێکی ئەمریکا دەبێت لەگەڵ ڕێبەرێکی کوریای باکورە.


پاش ئەوەی کوریای باکور سێ هاوڵاتیی ئەمریکای ئازادکرد، کە پاش هاتنە سەرکاری دۆناڵد ترامپ بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستگیرکرابوون، زەمینە بۆ دیداری کیم جونگ ئون و دۆناڵد ترامپ خۆشتر بوو.


دوێنێ ترامپ وتی، ڕۆژی ١٢ی مانگی داهاتوو لە سەنگاپورە چاوی بە کیم دەکەوێت و ئەوەش بۆ ئاشتی جیهان گرینگە.


پێش ئەو ڕووداوەش، کیم جونگ ئون لەگەڵ سەرۆک کۆماری کوریای باشور و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوبووەوە و ئەوانەش ڕێخۆشکەرتربوون بۆ ئەو دیدارە مێژووییە نێوان ترامپ و کیم.


دیداری ترامپ و کیم لەکاتێکدا ئەنجامدەدرێت، کە تا ماوەیەک پێش ئێستا بە ناشیرینترین شێوە لە دژی یەکدی لێدوانیان دەدا و یەکتریان بە "شێت"، "پیری گەمژە" و "قەڵەوی ناشیرین" ناونابوو.


لەگەڵ هەموو ئەوانەدا ڕۆژی ١٢ی مانگی داهاتوو دۆناڵد ترامپ و کیم جونگ ئون کۆدەبنەوە و لەبارەی چالاکییە ئەتۆمییەکانی کوریای باکور و ئابلۆقەکانی ئەمریکا بۆ سەر کوریای باکور گفتوگۆ دەکەن.


ک.ک



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin