Smiley face
Smiley face
Smiley face

پێنج سەرچەتە بەدیلگیران و ٤٠ چەتەش کوژران

2018-05-11 10:39:50



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێڕاق ڕایگەیاند، کە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا لە خاکی سوریا پێنج سەرچەتەی داعش بەدیلگیراون و ٤٠ چەتەی دیکەش کوژراون.


سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراق کوژرانی ٤٠ چەتەی داعش و بەدیلگرتنی پێنج سەرچەتەی ڕاگەیاند.


لە ڕاگەیەندراوی ناوەندی ئاسایشی عێراقدا هاتووە: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک لەناو خاکی سوریادا، لەسەر سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا پێنج سەرچەی داعش بەدیلگیران، کە ڕۆڵی زۆر سەرەکیان هەبوو لە ئاڵۆزییەکان و داگیرکردنی موسڵ و ئەنباردا.


ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە: پاش بەدیلگرتنی ئەو چەتانە، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ کرا، لەو لێکۆڵینەوانەدا زانیاریی گرنگ کەوتە دەستی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشەوە و پاش کارێکی جدیی هەواڵگری، هێرشێکی ئاسمانی ڕێکخرا بۆ سەر بنکەکانی داعش.


ناوەندی ئاسایشی عێراق باسی لەوەش کردوە: هێزە ئاسمانییەکانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش کۆبوونەوەیەکی چەتەکانیان کردە ئامانج و لە ئەنجامی ئەو هێڕشەدا ٤٠ چەتەی داعش کوژران.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin