Smiley face
Smiley face
Smiley face

به‌هۆى ته‌قینى به‌نداوێکه‌وه‌ ٣٢ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

2018-05-10 14:14:17



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌ وڵاتى کینیا به‌هۆى ته‌قینى به‌نداوێکه‌وه‌ ٣٢ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو هه‌زار که‌سیش ماڵوحاڵى خۆیان جێهێشت.


شه‌وى ڕابردوو به‌هۆى بارانى زۆره‌وه‌، به‌نداوێک له‌ ناوچه‌ى سۆلاى له‌ باکورى ڕۆژئاواى نایرۆبى پایته‌ختى کینیا ته‌قیى و ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌کى زۆریش ئاواره‌بوون.


پۆلیسى کینیا ڕایگه‌یاند، به‌هۆى ته‌قینى به‌نداوی پاتێل-ه‌وه‌ ٣٢ هاوڵاتى گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، که‌ ژماره‌یه‌کیان ژن و منداڵن، هه‌روه‌ها نزیکه‌ى ٤٠ هاوڵاتى ڕزگارکراون و زیاتر له‌ دوو هه‌زار که‌سیش ماڵه‌کانى خۆیان جێهێشتووه‌.


به‌رپرسانى ناوچه‌که‌ش باسیان له‌وه‌ کردووه‌، که‌ هێشتا به‌ ته‌واوى زیانه‌کان نازانرێت، به‌ڵام چه‌ندین ماڵ و خوێندنگه‌ به‌هۆى ته‌قینى به‌نداوه‌که‌وه‌ وێران بوون، ترسى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ژماره‌ى قوربانییه‌کان به‌رزببێته‌وه‌، تا ئێستا ٣٢ لاشه‌ دۆزراونه‌ته‌وه‌.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin