Smiley face
Smiley face
Smiley face

لە ١٩ وڵاتی بیانیی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت

2018-05-10 08:49:40



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

لە ١٩ وڵاتی بیانیی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

 

ئەمڕۆ کاتژمێر ٧:٠٠ بە کاتی وڵاتە جیاوازەکان، دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٩ وڵاتی بیانیی دەست پێ دەکات و سبەینێش دەنگدان بەردەوامیی دەبێت.

 

ئەو وڵاتانەی دەنگی تێدا دەدرێت، بریتن لە: ئیمارات، لوبنان، میسر، دانیمارک، هۆڵەندا، بەریتانیا، ئوردن، تورکیا، ئێران، ئەڵمانیا، کەنەدا، ئەمریکا، سوید، ئوسترالیا، نەرویج، نەمسا، فینلەندا، بەلجیکا و نیوزلەندا.

 

لە هەریەکە لە ئوسترالیا و نیوزەلەندا، نیوەشەوی ڕابردوو بەکاتی عێراق و کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی بەکاتی ئەو وڵاتانە دەنگدان دەستی پێکردووە.

 

هەتا ئێستا ئامارێکی ورد لە بەردەست نییە، کە ڕوونیبکاتەوە ژمارەی دەنگدەرانی دەرەوەی وڵات چەندن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٧٥٠ هەزار دەنگدەر دەبن.

 

هاوکات، هەر ئەمڕۆ دەنگدانی تایبەت لە هەرێمی کوردستانو عێراق دەستیپێکرد و هەتا کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

بڕیارە ١٢ی ئایار دەنگدانی گشتیی دەستپێبکات.

 

ش.ف

 

 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin