Smiley face
Smiley face
Smiley face

سوید، پژاک بە مەراسیمێک یادی شەهیدانی سێدارەی کردەوە

2018-05-09 11:14:40



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

کۆمیتەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک لە شاری یۆتۆبۆریی سوید، بە ئەنجامدانی مەراسیمێک یادی شەهیدانی سێدارەی کردەوە.

 

ئێوارەی دوێنێ لە شاری یۆتۆبۆریی سوید، مەراسیمێک بۆ بەرزڕاگرتنی هەشتەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی شەهیدان فەرزاد کەمانگەر، شیرین عەلەمهولی، فەرهاد وەکیلی، عەلی حەیدەریان و مهدی ئیسلامییان ئەنجامدرا.

 

مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان دەستیپێکرد، پاشان ئەهوەن چیاکۆ، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەریی کۆدار لەبارەی گرنگیی پێگەی شەهیدانی مانگی گوڵانەوە قسەی بۆ ئامادەبووان کرد.

 

ئەهوەن چیاکۆ وتی: لەسێدارەدانی شەهیدانی ٩ی گوڵان لە ئەنجامی هاوکاری و ڕێککەوتنی حکومەتە داگیرکەران وەک ئەمریکا و ئیسرائیل و ژمارەیەک لە حزبە خۆفرۆشە کوردییەکان ڕوویدا.

 

پاشان سینەفزیۆنێک لەبارەی ژیانی ئەو شەهیدانەوە نمایشکرا و دواتر سەعدییە وەکیلی، خوشکی شەهید فەرها وەکیلی، باسی کەسایەتیی ئەو شەهیدانە کرد.

 

مەراسیمەکە بە پێشکەشکردنی چەند بەرهەمێکی هونەری لەلایەن فەریبۆرز کەرەمییەوە کۆتاییهات.

 

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin