Smiley face
Smiley face
Smiley face

هەڵمەتی تویتەریی 'تەمام' بووە ڕۆژەڤێکی جیهانی

2018-05-09 09:21:59



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان

 

پاش ئەوەی ئەردۆغان وتی، کە ئەگەر خەڵک بڵێن تەمام ئێمە دەڕۆین، هەڵمەتێکی تویتەری دەستیپێکرد و نزیکەی دوو ملیۆن تویتی "تەمام" کرا، ئەوەش بووە ڕۆژەڤێکی جیهانی.

 

ئەردۆغان، سەرۆکی گشتیی ئاکەپە دوێنێ لە وتارێکدا ڕایگەیاند، کە ئەو ڕۆژەی خەڵکەکەمان پێمان بڵێن تەمام ئێمە لە دەسەڵات دەکشێینەوە، پاش ئەو قسەیە هەڵمەتێکی تویتەری دەستیپێکرد و تا شەوی ڕابردوو زیاتر لە یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار تویتی "تەمام" کرا.

 

ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی، ڕادیۆ ئەوروپای فەرەنسی و ڕۆژنامەی لیبەراسیۆنی فەرەنسی و تۆڕی میدیایی دویچ، هەریەکەیان بە شێوەی جیاواز ئەو بابەتەیان ڕوماڵکردووە و باسیان لە داواکاریی گەلانی تورکیا بۆ کشانەوەی ئەردۆغان و حزبەکەی لە دەسەڵات کردووە.

 

هاوکات نیۆیۆرک تایمز، تایمزی ئیسرائیلی و یۆرۆنیوزیش هەواڵی هەڵمەتی تویتەریی تەمامیان بڵاوکردووەتەوە و باسیان لە "نا"ی بەهێزی گەلانی تورکیا بۆ ئەردۆغان کردووە.

 

س.ح



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin