Smiley face
Smiley face
Smiley face

بارانی بە لێزمە دەبارێت و شارەوانیش هۆشداریی دەدات

2018-05-07 11:55:54



ڕۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان


شەپۆلێکی بارانی بەلێزمە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شارەوانی سلێمانیش هۆشداری دەدات لە ئەگەری ڕوودانی لافاو.


بە پێی پێشبینیەکانی بەڕێوبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای سبەینێی هەر چوار پارێزگاکە بەهۆی یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سور باران دەبارێت و لە هەندێک ناوچەش باران بە لێزمە دەبارێت.


هەروەها پلەکانی گەرماش لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:


هەولێر: بەرزترین پلە ٢٧ پلە و نزمترین پلە ١٩ پلە دەبێت.
سلێمانی: بەرزترین پلە ٢٥ پلە و نزمترین پلە ١٦ پلە دەبێت.
دهۆک: بەرزترین پلە ٢٤ پلە و نزمترین پلە ١٧ پلە دەبێت.
کەرکوک: بەرزترین پلە ٢٨ پلە و نزمترین پلە ١٨ پلە دەبێت.


بەهۆی ئەو باران بارینانەوە و ئەگەری ڕوودانی لافاو، سامان مەحمود، جێگری سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کە تیمە فریاگوزارییەکان لە ئامادەباشیدا دەبن بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، هەروەها داواش لە هاوڵاتیان دەکەین لە ئێستاوە گەلیی و دەرچەی ماڵەکانیان لەسەربان و حەوشەکانیان پاکبکەنەوە، هاوکات موشەبەکی ئاو و مەنهۆڵی کۆڵانەکەیان وەک ئەرکێکی نیشتیمانی و پاراستنی ماڵەکانی خۆیان پاکبکەنەوە، چونکە بەهۆی زۆرییانەوە ڕەنگە تیمەکانی شارەوانی فریای پاککردنەوەی هەمووی نەکەون.

 


وتیشی:" ئەو کۆڵانانەی چاڵە، بەردەوام چاودێری حەوشە و کۆڵانەکەیان بکەن، هەرکات هەستیان بە مەترسی کرد، پەیوەندیمان پێوەبکەن، هاوڵاتیان لەکاتی بونی هەر مەترسییەکی لافاودا دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن 52077015264 -  07701566391


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin