Smiley face
Smiley face
Smiley face

حزبى نه‌هزه‌ له‌ تونس سه‌رکه‌وتنى ڕاگه‌یاند

2018-05-07 11:33:16



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


حزبى نه‌هزه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان له‌ تونس سه‌رکه‌وتنى ڕاگه‌یاند و زۆرینه‌ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێنا.


ئێواره‌ى دوێنێ ئه‌نجامى به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌کانى وڵاتى تونس ڕاگه‌یه‌ندرا و به‌پێى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان حزبى نه‌هزه‌ زۆرینه‌ى به‌ده‌ستهێناوه‌.


تونس که‌ شوێنى له‌دایکبوونى به‌هارى عه‌ره‌بى بوو له‌ ساڵى ٢٠١١، ئه‌وه‌ یه‌که‌م جاره‌ هه‌ڵبژارنێکى ئازاد بۆ هه‌ڵبژاردنى شاره‌وانییه‌کان به‌ڕێوه‌بچێت.


به‌پێى ئه‌نجامه‌کان حزبى نه‌هزه‌ ٢٧%ى ده‌نگه‌کانى به‌ ده‌ستهێناوه‌ که‌ حزبێکى ئیسلامییه‌، دواى ئه‌ویش حزبى نیدا ٢٣%ى ده‌نگه‌کانى به‌ده‌ستهێناوه‌، که‌ حزبى عیلمانیه‌کانه‌.


هه‌ریه‌ک له‌ نه‌هزه‌ و نیدا پێکه‌وه‌ حکومه‌تى ئێستاى تونیسان پێکهێناوه‌.


ڕێژه‌ى به‌شدارى خه‌ڵک له‌ هه‌ڵبژاردن زۆر که‌م بووه‌، به‌ شێوه‌یه‌ک نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ٤٠%.


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin