Smiley face
Smiley face
Smiley face

له‌ سوید یادى شه‌هیدانى مانگى گوڵان کرایه‌وه‌

2018-05-07 10:39:09



ڕۆژنیوز ـ ناوه‌ندى هه‌واڵه‌کان


له‌‌ شاری یۆتۆبۆری له‌ وڵاتى سوید به‌‌ ڕێوڕه‌‌سمێک ڕێز له‌‌ کار و خه‌‌باتی شه‌‌ھیدانی مانگی گوڵان گیرا و له‌‌ که‌‌سایه‌‌تی ئه‌‌و شه‌‌ھیدانه‌‌دا، یادی ھه‌‌موو شه‌‌ھیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان کرایه‌‌وه‌.


دوێنێ به‌ ڕێوڕه‌سمێک له‌ شارى یۆتۆبۆرى یادى شه‌هیدانى مانگى گوڵان کرایه‌وه‌، که‌ له‌ مانگى گوڵانى ساڵى ٢٠١٠ له‌ ئێران له‌سێداره‌ دران.


ڕێوڕه‌‌سمه‌‌که‌‌ به‌‌ خوله‌کێک بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له‌ شه‌‌ھیدان ده‌‌ستیپێکرد و دواتر ئه‌‌ھوه‌‌ن چیاکۆ، ئه‌‌ندامی کۆنسه‌‌ی به‌‌ڕێوه‌‌به‌‌ری کۆدار له‌‌سه‌‌ر پێگه‌‌ی شه‌‌ھیدانی مانگی گوڵان له‌‌ ناو شۆڕشی ئازادیخوازی ڕۆژھه‌‌ڵاتی کوردستان و ڕێکخستنی پژاکدا قسه‌ى کرد.


ئه‌هوه‌ن چیاکۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ کرد، که‌ گیانبه‌ختکردنی شه‌هیدانی مانگی گوڵان له‌‌ ئه‌‌نجامی ھاوکاری و ڕێکه‌‌وتنی ده‌‌وڵه‌‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان و خه‌‌تی به‌‌کرێگیراوێتی بۆ له‌‌ناوبردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌‌لی کورد له‌‌ ڕۆژھه‌‌ڵاتی کوردستان ھاتۆته‌‌ ئاراوه‌‌.


له‌‌ کۆتاییشدا ئه‌‌ھوه‌‌ن چیاکۆ ڕه‌‌وشی ئێران و ڕۆژھه‌‌ڵاتی کوردستانی نرخاند و ئاماژه‌‌ی به‌‌ گۆڕانکارییه‌‌کانی ئه‌‌مدواییانه‌ی ئێران کرد و باسى له‌ نه‌خشه‌ى نوێى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست کرد.


پاشان دۆکیومێنتارێک له‌سه‌‌ر ژیانی شه‌‌ھیدانی مانگی گوڵان نمایش کرا و دواتر به‌  پێشکه‌‌شکردنی چه‌‌ند پارچه‌‌ میوزیکێک له‌‌ لایه‌‌ن فه‌‌ریبۆرز که‌‌ره‌‌می، ڕێوره‌سمه‌که‌ کوتایی پێھات.

 


ک.ک
 



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin