Smiley face
Smiley face
Smiley face

فیستیڤاڵی زانستی و كلتوری زانكۆی هەڵەبجە ... بەوێنە

2018-05-02 13:09:45



ڕۆژنیوز – جیهاد هەورامی

 

زانكۆی هەڵەبجە یەكەمین فیستیڤاڵی زانستی و كلتوری خۆی سازكرد و تیایدا كلتوری ناوچەی هەورامان و شارەزووری نمایش كرد.

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە كەمپی زانكۆی هەڵەبجە بەئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاو لە هاوڵاتیان و مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكە، كلتوری ناوچەكانی هەورامان و شارەزوور لە فیستیڤاڵێكدا نمایش كران.

 

لە فیستیڤاڵەكەدا چەندین بەشی جیاوازی كلتورەكانی ناوچەی هەورامان و شارەزوور وەك كارە دەستییەكان و نمایشی هەڵپەڕكێ‌ و مەڕاسیمی خەنەبەندان و گۆرانی وتن و كەلوپەلە دێرینەكان خرانەڕوو.

 

ئامانج لەم فیستیڤاڵە بۆ زیندوو ڕاگرتنی كلتوری ئەو دوو ناوچەیە و نیشاندانی بە هاوڵاتیان و نەوەی نوێ‌ و خوێندكارانی زانكۆ بوو.

 

​ڕ.م



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin