Smiley face
Smiley face
Smiley face

پۆلیسی سلێمانی: ھاوڵاتییەک کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا

2018-05-02 08:33:56



ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان

 

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: هاوڵاتییەک خۆی خنکاندووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، کە شەوی ڕابردوو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ لە کۆمەڵگای ئەڵایی سەربە شارەدێی بازینا-ی پارێزگای سلێمانی، کوڕیک بەناوی (س، س، ع)و لەدایکبووی ساڵی ١٩٨٥، "خۆی خنکاند و کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا".

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە لەلایەن بنکەی پۆلیسی بازیانەوە پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.

 

پۆلیسی سلێمانی، زانیاریی زیاتری ئاشکرانەکردووە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، هەر دوێنێ لە شاری سلێمانی، پیاوێکی تەمەن ٥٨ ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

به‌پێی ئامارێک که‌ ڕۆژنیوز لای خۆی کۆی کردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا له‌ باشوری کوردستان ١٢١ هاوڵاتی خۆیان کوشتووه‌ یان کوژراون.

 

ش.ف



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin