Smiley face
Smiley face
Smiley face

ژنانی کاسبکار: پێویستە ژنان ئاشنابن بە تواناکانیان

2018-05-01 19:18:04



ڕۆژنیوز – مەخمور

 

ژنانی کاسبکار لە کامپی مەخمور، ١ی ئایار لە هەموو کرێکاران پیرۆز دەکەن و دەڵێن، کە پێویستە هەموو ژنان بە تواناکانیان ئاشنابن و ئەگەر بیانەوێت، دەتوانن هەموو کارێک بکەن.

 

بەبۆنەی ١ی ئایار، جەژنی جیهانیی کرێکارانەوە، ژنانی کاسبکار لە کامپی شەهید ڕۆستەم جود (مەخمور) بۆ ڕۆژنیوز قسەیانکرد.

 

ئامینە تانت، ژنێکی دوکاندارە و چەندین ساڵە هاوسەرەکەی لەدەستداوە و بە ڕەنجی شانی خۆی منداڵەکانی گەورەکردووە، هاوسەرەکەی ئامینە لەگەڵ خەزوریدا لە هێرشێکی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکدا شەهیدبوون، هێشتا بەخەمی لەدەستدانی هاوسەرەکەیەوە، جلی ڕەش دەپۆشێت.

 

 

ئامینە، باسی لەوەکرد کە ئەو بۆ منداڵەکانی کاردەکات و بەمشێوەیە بەردەوامیی بە قسەکانیدا: چاوم لە منداڵەکانم دەبێت و دەیانخەمە بەر خوێندن، بۆ ئەوەی پێداویستییەکانیان دەستەبەر بکەم، دوکانێکم داناوە و دوکانداریی دەکەم.

 

ناوبراو، لە قسەکانیدا، جگەلەوەی داوای لە ژنان کرد، کە خاوەنداریی لە ئیرادەی خۆیان بکەن، وتیشی: داوا دەکەم ژن چاوی لەدەستی کەس نەبێت، هەرچەندە بۆ من زۆرە کە لەیەک کاتدا ئاگام لە منداڵەکان و دوکانیش بێت، بەڵام دیسانیش وەرگرتنەوەی بەرهەمی ڕەنجی خۆت ئەگەر کەمیش بێت باشە.

 

ساریا ئدریس-یش، لە دوکانی ژنان، کە ئەنجومەنی عشتار لە کامپەکە دایناوە، لە بەشی جلی کوردیی-دا کاردەکات، ئەو دەڵێت: کە ئێمەی ژن کاری دەرەوە وەک دوکانداریی یان کارێکی دیکە دەکەین، دەوروبەرەکەشمان پێیان خۆشە، دەبێت ئێمەی ژن ئەرک بخەینە سەر شانی خۆمان و لەماڵ دوورکەوینەوە، بەمشێوەیە دەتوانین بەرهەمی ڕەنجی شانی خۆمان وەربگرین.

 

 

هەروەها، غوربەت ئوزەل، وتەبێژی دەزگای کاسبارانی کامپی شەهید ڕۆستەم جودی، ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان شتەکان بەدەستی خۆیان ئامادە دەکەن و لە دوکان دەیفرۆشن، وتیشی: زۆربەی ئەو شتانەی کە ئەیفرۆشین، بەدەستی من و ژنانی دەوروبەرم دروستکراوە، بەدەستی خۆمان ئامادەی دەکەین و دەیهێنینە دوکان، قەیرانەکانی باشور کاریگەریی لە کامپەکەی ئێمەش کردووە، لەبەر ئەوەش کڕین و فرۆشتن لە دوکانەکەمان کەمبووە، بەڵام دیسانیش بەڕادەیەکی باش هاوڵاتیان سەردانمان دەکەن.

 

 

وتەبێژی دەزگای کاسبکارانی کامپی مەخمور، داواشی لە هەموو ژنان کرد، کە کار بکەن و بە ڕەنجی شانیان خۆیان بەڕێوەببەن.

 

 

ب.ل



-
RojNews
په‌یوه‌ندی


Korek       : +964 7508749379

Asia          : +964 7718835920

Normal     :   +964 533361295

Email  : [email protected]
© Copyright 2015 . Hemû mafên portala ROJNEWS Ajansa Nûçeyan a Roj hatine parastin